
بۆیەكەمجار ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە بڕیاریاندا كە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوەوە دەست بكەن بە خوێندنی ئۆنڵاین لەسەرجەم كۆلێژ و بەشەكانی زانكۆ، هاوكات خوێندن لەسەرجەم بەشەكان تا بەروای 8ی حوزەیران بەردەوام دەبێت، هاوكات خشتەی تاقیكردنەوەكانیشیان بۆ خوێندكارانی بەشە جیاوازەكان راگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە كە وێنەیەكیان تایبەت بۆ SNNناردووە ئاماژە بەوەكراوە، لە دواین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانكۆی هەڵەبجە بڕیاردرا كە خوێندنی ئەلیكترۆنی پاڵشتیكار لە 2ی ئایار لەسەرجەم كۆلیژ و بەشەكان دەست پێبكات، بەجۆرێك ئەو بەشانەی كە سیستمی خوێندنیان ساڵانەیە بەردەوام دەبن لەخوێندن تاوەكو 8ی حوزەیرانی 2020.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو بەشە زانستیانەی كە خوێندنیان پۆلۆنیایە یان سیمستەرە بەردەوام دەبن لە خوێندن تا بەرواری 18ی حوزەیران، هەروەها تاقیكردنەوەی خولی یەكەمی سیمستەری ساڵانە لە بەرواری 13ی حوزەیران بۆ 2ی تەمموز دەستپێدەكات وەرزی دووەمیش لە 20ح حوزەیران بۆ 2ی تەمموز دەستپێدەكات.
هەر لەو راگەیەندراوەی سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشهاتووە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكان لە 7ی تەممەوز دەدرێتەوە بە خوێندكاران و لە 11ی تەمموز ئەنجامی سەرجەم تانەی خوێندكاران رادەگەیەندرێت، هاوكات لە بەرواری 1ی ئاب تا بەرواری 1ی ئەیلول دەبێتە پشووی مامۆستایانی بەشە جیاوازەكانی زانكۆ.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17