گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 11/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 11/7/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە 11/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- هەنگاوێک نزیکتری دەکاتەوە بەرەو نازناوەکە.
- یانەی ریاڵ مەدرید 2-0 لە ئەلاڤێس دەباتەوەو هەشتەم بردنەوەی لەسەر یەک بەدەست دەهێنێت و دەستلێدان لە نازناوەکە نزیکدەبێتەوە.
- تیپەکەی زیدان بە جیاوازی 4 خاڵ لە پێش بەرشەلۆنە دێت و تەنیا 9 خاڵ ماوە یانەکە یاری لە پێناویدا بکات.
- بنزیمە جارێکی تر یەکلاکەرەوە بوو، توانی گۆڵێک بکات بە لێدانی سزاو گۆڵێکیش بۆ ئەسینسیۆ دروست بکات.
- تیروپشکەکە بۆ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید باش بوو ، لە قۆناغی پێش کۆتایی ئەگەری روودانی کلاسیکۆ هەیە.
- بەرشەلۆنەو کیکی سیتین رووبەڕووی ڤەلەد وەلید دەبنەوەو هیچ پەراوێزێکیان نیە بۆ هەڵەکردن.
ئاس:
- رووی پاڵەوان.
- دوو گۆڵی بنزیمەو ئەسینسیۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەرەو بردنەوەی نازناوەکە دەبەن بەرامبەر بە ئەلاڤێس.
- یانەی ریاڵ مەدرید پێویستی بە دوو بردنەوەی تر هەیە بۆ ئەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە بباتەوە.
- 10 ساڵ بەسەر بردنەوەی نازناوی مۆندیال لە لایەن ئیسپانیاوە تێدەپەڕێت.
سپۆرت:
- بۆمبی خولی یانە پاڵەوانەکان.
- ئەگەر یانەی بەرشەلۆنە ناپۆلی تێپەڕێنێت ئەوا رووبەڕووی بایرن میونخ ولیڤاندۆڤسکی دەبێتەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە بە بێ ئارسر رووبەڕووی ڤەلەد وەلید دەبێتەوەو نابێت هیچ هەڵەیەک بکات.
- یانەی ریاڵ مەدرید 2-0 لە ئەلاڤێس دەباتەوەو ڤار جارێکی تر دیاری بە کوڕانی زیدان دەدات.
- یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوە بە گۆڵێکی لێدانی سزاو گۆڵێکی ڤار تۆمار دەکات.
- 10 ساڵ بەسەر بردنەوەی نازناوی مۆندیال لە لایەن ئیسپانیاوە تێدەپەڕێت.
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- زۆر قورسە.
- تیروپشکی خولی یانە پاڵەوانەکان بۆ یانەی بەرشەلۆنە کوشندەیەو ئەگەر لە ناپۆلی بباتەوە رووبەڕووی بایرن میونخ دەبێتەوە لە چارەکی کۆتایی.
- بەرشەلۆنە ئەمشەو رووبەڕووی ڤەلەد وەلید دەبێتەوەو کاتی هەڵە نیە بۆ ئەوەی ژیان لە لالیگا بۆ یانەکە بمێنێتەوە.
- یانەی ریاڵ مەدرید بەیارمەتی ڤار جارێکی تر براوە دەبێت دژی ئەلاڤێس.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی