
رووداوی هاتووچۆ
بەرەبەیانی 29ی نیسان لەسنوری گەرمیان بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیل و ماتۆڕسکیلێک شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
کارزان مەجید بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان بە Snnی راگەیاند: کاتژمێر 12:40 خولەکی شەو لە ناو ناحیەی پێباز لەسنووری شاری کەلار رووداوێکی پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلیکی جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن و ماتۆرسکیلێکدا روویداو بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
وتیشی، “قوربانییەکە گەنجێکی تەمەن 19 ساڵەو دانیشتووی ناحیەی پێبازە”.
ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە لەکاتێکدا بووە هەردووکیان بەئاراستەی دەربەندیخان رۆیشتوون بەهۆی خێرایی زیادەوە شۆفێزی ماتۆڕسکیلەکە خۆی کشاوە بە ئۆتۆمبیلەکەی و شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەش دەستگیرکراوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17