یاریدەدەری تایبەتی بەغدادی دەستگیرکرا

0
232

SNN-عیماد جەباری

لە بۆسەیەکی هێزە تایبەتەکانی عێراقدا یاریدەدەری تایبەتی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی کوژراوی داعش لە کەرکوک دەستگیرکرا.

سەرچاوەیەکی لە پۆلیسی کەرکوک بە  SNNی راگەیاند: ئەو یاریدەدەرەی بەغدادی کەوتوەتە بۆسەی هێزێکی تایبەتی لیوای 61ی سەرۆک وەزیران لە بازگەی کەیوەنی رۆژئاوای کەرکوک.

وتیشی: دەستگیرکراوەکە ناوی فەرحان خزەیر جاسمە، پێشتر یاریدەدەری تایبەتی ئەبو بەکر بەغدادی بووە و پرۆسەی دەستگیرکردنەکەشی لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ئەنجامدراوە.

لە 26ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا هێزەکانی هاوپەیمانان بە سوودوەرگرتن لە زانیارییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە بۆردومانێکدا بەغدادییان لە ئیدلیب کردە ئامانج.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this