هه‌زار و 699 تووشبووى كۆرۆنا له‌ عێراق چاكبوونه‌وه‌

0
114
نه‌خۆشخانه‌یى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) له‌ سلێمانى تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسى كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: 2 هه‌زار و 734 كه‌سى تر له‌ عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، هه‌زار و 699 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا 95 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرایكردووه‌: ” 2 هه‌زار و 734 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون ده‌ستنیشانكراون”.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا رێژه‌ى مردنیشى خستووه‌ته‌ڕوو و كه‌ تێیدا هاتووه‌، “95 تووشبوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌”.

له‌باره‌ى حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، “له‌ ماوه‌ى شه‌و و  رۆژى رابردوودا هه‌زار و 699 تووشبووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان تێپه‌ڕاندووه‌”.

به‌پێى ئاماره‌كان له‌ سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ عێراق تاوه‌كو ئێستا 75 هه‌زار و 194 كه‌س تووشبوون، 43 هه‌زار و 79 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌، 400 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 3 هه‌زار و 55 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this