یانەکانی عێراق لە وەرزی داهاتوو بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەکەن

0
232
یانەی شورتە

SNN Sport

یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی تۆپی پێی  عێراقی ئاگادار كرده‌وه‌  ده‌رباره‌ی  پشت به‌ستن به‌ كورسییه‌ ده‌ركییه‌كانی یانەکانی عێراق بۆ وه‌رزی داهاتوو ، ئه‌مه‌ش پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی  خولی عێراق بۆ وه‌رزی ( 2019-2020 ).

ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌  له‌ رێگەی (محه‌مه‌د فه‌رحان ) ئه‌مینداری گشتی  نووسراوی كردبوو بۆ یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی  دیاریكردنی كورسییه‌ ده‌ركییه‌كانی یانەکانی وڵاتەکەی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانی كیشوه‌ره‌كه‌ پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی عێراق به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌.

 

یه‌كێتی تۆپی پێی ئاسیا به‌ پێی نووسراوه‌كه‌ی كه‌ ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ كراوه‌ بریاریدا به‌ پشت به‌ستن  ئه‌نجامی پۆلێنه‌كانی خولی نایابی عێراق بۆ وه‌رزی (2018-2019 ) بۆ دیاری كردنی یانه‌كان كه‌ نوێنه‌رایه‌تی عێراق ده‌كه‌ن له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا بۆ وه‌رزی 2021 .

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌ كه‌ یانه‌ی شورته‌  نازناوی خولی نایابی عێراقی له‌ وه‌رزی رابردوو به‌ده‌ستهێنا و یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ له‌ پلەی دووەم بوو، یانەی زەورا لە پلەی سێیەم  بوو، بەمەش عێراق لە وەرزی نوێی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا نوێنەری دەبێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this