سێ بارهەڵگری سوپای ئەمریکا سووتێنران

0
542

SNN-

ئێوارەی ئەمڕۆ لەڕێگەی چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە سێ بارهەڵگری سەربازیی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لەسەر رێگەی خێرای دیوانیە سووتێنران.

سەرچاوەیەک بە سایتی سۆمەرییە-ی وتووە کە ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە سەر رووداوەکە و کوژاندویانەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە شۆفێری بارهەڵگرەکان گواستراونەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی دیوانیە بۆ لێکۆڵینەوە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، چەکدارەکان دوو ئۆتۆمبێلیان پێبووە و رێگرییان لەبارهەڵگرەکان کردووە کە کەرەستە و پارچەی سەربازییان پێبووە بۆ بنکەیەکی هێزەکانی سوپای ئەمریکا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this