ئۆپیک و هاوپەیمانەکانی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمتر دەکەنەوە

0
361

SNN

رێکخراوی ئۆپیک بە رابەرایەتی سعودیە، لەگەڵ هاوپەیمانەکانی (ئۆپیک پڵەس) خۆیان ئامادەکردووە لە مانگی ئابی داهاتوودا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت کەمتر بکەنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، بڕیارە ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک و ئۆپیک پڵەس رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەشێوەی ئۆنڵاین کۆنگرەیەک بەڕێوەببەن بۆ تاوتوێکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێستا و داهاتوودا.

لە نیسانی رابردوودا، سعودیە وەک گەورەترین هەناردەکاری نەوت هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە جیهاندا کەمکردەوە بە بڕی نۆ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل نەوت لە جیهاندا.

عێراق یەکێکبوو لەو وڵاتانەی کە پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتنی کەمکردنەوەی بەرهەمی نەوت سەلماند و لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکانی بەرهەمهێنی نەوت لە عێراق لەوبارەیەوە رێککەوت.

ئامانج لە کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزکردنەوەی نرخی نەوت و جێگیرکردنیەتی لە بازاڕەکانی جیهاندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this