ماوەی دوورکەوتنەوەی گریزمان دیاری کرا

0
423
گریزمان

SNN Sport

 

راگەیاندنەکانی ئیسپانیا ماوەی دوورکەوتنەوەی گریزمانی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە دیاری دەکەن و ئەو یاریزانە ناتوانێت ئامادەی دوو یارییەکەی کۆتایی ئەم وەرزەی خولەکە بێت.

لە خولەکی 45ی یاری بەرشەلۆنە بەرامبەر بە یانەی ڤەلەد وەلید گریزمان بەهۆی پێکانەوە کیکی سیتین هێنایە دەرەوەی یاریگاو لویس سوارێزی بەشداری پێکرد.

RAC1 | بڵاویکردووەتەوە، گریزمان بەهۆی بوونی ئازار لە ماسولکەکانی رانیدا  یاریگای جێهێشتووە، ئەو یاریزانە ناتوانێت ئامادەی دوو یاری داهاتووی یانەکەی ببێت لە هەفتەی 37 و 38ی خولی ئیسپانیا.

هەروەها دوای یاریەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کیکی سیتینی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند: گریزمان هەستی بە ئازار کردووەو لە نێوانی گێمەکان داوای لێکردووم گۆڕانکاری پێ بکات، بەوهۆیەوە هێناویەتە دەرەوە.

ئەم وەرزە یەکەمجارە ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی تووشی پێکان دەبێت و پێشتر تووشی هیچ پێکانێك نەبووە.

یانەی بەرشەلۆنە توانی یاریەکە لە ڤەلەد وەلید 1-0 بباتەوە، تاکە گۆڵەکە ئارتۆرۆ ڤیدالی چیللی تۆماری کرد.

بەرشەلۆنە 79 خاڵی لە 36 یاری کۆکردووەتەوەو  لە پلەی دووەمی خولەکە دەبینرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this