دوو خۆپیشاندەر لە دەروازەکانی بەغدا کوژران

0
857

SNN

ئەمڕۆ ناڕازییەکانی کەمپی رەفحا دژ بە بڕینی مووچەی دووەم و مووچەی بندیوارییان لەلایەن حکومەتی عێراقە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هێزە ئەمنییەکانیش رێگەیان پێنەدان بچنە ناو بەغداوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، خۆپیشاندەران بە دەیان ئۆتۆمبێلەوە ویستوویانە لە پارێزگاکانی باشووری عێراقەوە بەرەو بەغدا بچن بۆ درێژەپێدان بە ناڕەزاییەکانیان بەڵام لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆرەوە رێگرییان لێکرا و بەهۆی دروستبوونی گرژی لە نێوانیشیاندا دوو خۆپیشاندەر کوژران.

لە ئێستادا بازگەکانی باشووری بەغدا داخراون و هێزێکی زۆری دژە تیرۆری عێراق بڵاوەیان پێکراوە، خۆپیشاندەرانیش رێگای سەرەکی نێوان بەغدا و بابلیان داخستووە.

پێشتر مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو، کاردەکەن بۆ كەمكردنەوەی مووچەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكە و پلە تایبەتەكان و  بەرپرسە باڵاكان و ڕاگرتنی دوو مووچەیی و مووچەی بندیوار و كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this