گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 12/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

0
292
مانشێتی رۆژنامە ئیتاڵییەکان 12/7/2020

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە (12/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو…

 

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

  • سکۆدیتۆی یۆڤانتۆس.
  • یانەی یۆڤانتۆس سوودمەندی  تەواو بوو، +8 لە یانەی لازیۆ دووردەکەوێتەوە دوا ئەوەی بە ساسولۆ دەدۆڕێت.
  • ئاتڵەنتای دڵڕفێن، رۆناڵدۆ لەگەڵ دوو لێدانی سزا بیانکۆنێری رزگار دەکات.
  • ئاتڵەنتا دەست بەسەر یاریەکە دەگرێت و دوو جار پێش دەکەوێت و گاسپرینی پێدەکەنێت.
  • ساری:” یاریەکە زەحمەت بوو،بەڵام ئای لەو کاردانەوەیەی نەرم و نیانە”.
  • ئینتەر ریزەکانی بەهێز دەکات و لە کانتییەوە بۆ ڤێرتۆنگن.
  • ئەگەر سبەی ئینتەر لە تۆرینۆ بباتەوە پلەی دووەمی وەردەگرێت.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:

  • دوو دەست لە ئیسکۆدیتۆ.
  • ئاتڵەنتا دەستی بەسەر یاریەکە گرتبوو، دوو لێدانی سزای رۆناڵدۆ یۆڤانتۆسی رزگار کرد.
  • ئاتڵەنتا ساری لەرزاند و دوو جار پێشکەوت.
  • لێدانێکی دەستی  دی رۆن و مۆرێل و ئەنجامەکە بووە 2-2.
  • بیانکۆنێری جیاوازیەکەی بۆ +8 لەگەڵ لازیۆ زیاد کرد، کە ئەم یانەیە 2-1 بە ساسولۆ دۆڕا.
  • گاسپرینی توڕەیە:”تەنیا لە ئیتاڵیا ئەم جۆرە حاڵەتانە ئەژمار دەکرێت”.
  • زانێلۆ گەڕایەوەو رۆما جارێکی تر پێدەکەنێت.
  • دوای 6 مانگ تووشبوونی بە پێکان ، زانێلۆ گەڕایەوەو بردنەوەی بە جیالۆرۆسی 3-0 دژی بریشیا دا.
  • سۆزی گاتووزۆ،یەکەمجارە رووبەڕووی ئەیسی میلان دەبێتەوە.

تۆتۆ سپۆرت:

  • دوو دەستی ئیسکۆدیتۆ.
  • ئاتڵەنتای گەورە، رۆناڵدۆ یانەی یۆڤانتۆس بە دوو لێدانی سزا رزگار دەکات.
  • یانەی ئاتڵەنتا دوو جار پێشدەکەوێت لە لایەن زاباتا و مالینۆڤسکی.
  • بیانکۆنێری +8 دووردەکەوێتەوە کە یانەی لازیۆ 2-1 بە ساسولۆ دۆڕا.
  • رۆناڵدۆ دەگاتە گۆڵی ژمارە 28 و تەنیا یەک گۆڵ لە ئیمۆبێلی دوورە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this