
دیمەنێک لە یاری فەرەنساو بەرازیل لە مۆندیالی 1998
SNN Sport
ئەمڕۆ 12ی تەمووزی 2020، لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆی ساڵی 1998، هەڵبژاردەی فەرەنسا توانی مۆندیال بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا بباتەوە.
چەند زانیارییەک لەسەر مۆندیالەکە بخوێنەرەوە.
- بۆ یەکەمجار ژمارەی هەڵبژاردەکان لە 24 هەڵبژاردەوە بۆ 32 زیادکرا.
- چوار هەڵبژاردە یەکەمجار بوو بەشداری لە مۆندیال بکەن ، باشووری ئەفریقا، جامایکا، کرواتیاو و ژاپۆن و لە کۆی ئەو 4 هەڵبژاردە 3 هەڵبژادەیان لە یەک گروپ یارییان کرد.
- پاڵەوانێتیەکە بە یاری بەرازیل و سکۆتلەندا دەستیپێکردو خێراترین گۆڵی لە مێژووی مۆندیال لە یارییەکی دەستپێک تێدا تۆمارکرا کاتێک سیزار سەمپایۆ توانی لە خولەکی 5 ی یاریەکە تۆماری بکات و بەرازیل 2-1 براوە بوو.
- هەڵبژاردەی نەیجیریا یەکەم هەڵبژاردە بوو لە مێژووی مۆندیال سەرو گروپەکەی بگرێت.
- بەلجیکا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد بە بێ ئەوەی تووشی هیچ دۆڕانێک بێت.
- پاڵەوانێتیەکە یاری ئەمریکاو ئێرانی بە خۆیەوە بینی، کە ئەم دوو وڵاتە ململانێی سیاسی توند لە نێوانیاندا هەیەو تێیدا ئێران یاریەکەی 2-1 بردەوە.
- لە گروپەکەی خۆی ئەرجەنتین توانی لە هەموو هەڵبژاردەکان بباتەوە بە بێ ئەوەی هیچ گۆڵێکی لێ بکرێت و ئەمەش یەکەمجار بوو لە مێژوویدا.
- سێیەمجار بوو لە مێژوویدا ئیتاڵیا بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە ماڵئاوایی بکات، دوای ئەوەی لە دوو مۆندیالی پێشووی 1990 و 1994 بە ئەرجەنتین و بەرازیل دۆڕابوو.
- رۆناڵدۆی بەرازیلی بووە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەکە.
- هێرشبەری کرواتی داڤور سوکەر بە تۆمارکردنی 6 گۆڵ بووە گۆڵکاری جامەکە.
- پێش دەستپێکی مۆندیالی 1998 بە چەند رۆژێک بە رێژەی لە %92 هاندەرانی فەرەنسا داوایان کرد، ئەیمی جاکێی راهێنەر لە پۆستەکەی لاببرێت، بەڵام ئەو توانی مۆندیالەکە بباتەوە.
- لە ریزەکانی فەرەنسا بە درێژایی پاڵەوانێتیەکە 3 یاریزان کارتی سووریان وەرگرت، دیارترین زیدان بوو دژی سعودیە، لۆران بلان بەرامبەر کرواتیاو مارسێڵ دوسایی بەرامبەر بە بەرازیل لە یاری کۆتایی.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17
2020 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی