دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى بۆ سۆران عومه‌ر ده‌ركرد

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنى بۆ سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ركرد.
به‌پێى یاداشتى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى، كه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر ده‌ریكردووه، فه‌رمانكراوه سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستگیر بكه‌ن، به‌وپێیه‌ى له بنكه‌ی پۆلیسی خانه‌قا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
سۆران عومه‌ر به گوێره‌ی مادده‌ی 433 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969 رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه كه تایبه‌ته به جوێن و سوكایه‌تی.
ئه‌م بڕیاره‌ى دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر له‌دواى ئه‌وه دێت سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له رۆژى 15ى حوزه‌یران، بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر ده‌ركرد.
سۆران عومهرههمان رۆژ له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسینێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: “پاش ئەوەی بەنایاسایی کۆبوونەوەی 7ى ئایار، ئەنجامدرا بۆ ھەڵگرتنی پارێزبەندی سەر بەندە، پاشان بڕیاری ژمارە 4ی لێکەوتەوە، لە 19ى ئایارى 2020 تانەیەکم ئاراستەی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان کرد و داوای ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە نایاساییەم کرد، پشت بەستوو بەمادەکانی پەیڕەوی ناوخۆ، لەپێناو گێڕانەوەی شکۆ بۆ پەرلەمانی کوردستان و دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمان تاوه‌کو ئەم بڕیارە نایاساییە نەبێتە پێشینەکی نایاسایی خراپ کە مەترسی بوو بۆ کاری پەرلەمانی و پێشێلی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی پەرلەمان و ئازادی بیروڕا، سوپاس بۆ بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 4ی ھەڵگرتنی پارێزبەندی، سوپاس بۆ ھەموو ئەو بەڕێزانەی کە دژی بڕیارەکە بوون و پشتیوانی ھەڵوەشاندنەوەی بوون تاوه‌کو ئەم کارە بە بەکارھێنانی زۆرینەیەکی ناسایی نەبێتە پێشینەیەکی خراپ”.
لە دانیشتنی رۆژی 7 ئایاری ئەمساڵ، لەكۆی 111 ئەندامی پەرلەمان 53 پەرلەمانتار دژی هەڵگرتنی پارێزبەندی بوون لەسەر پەرلەمانتاران، بەڵام فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی ناو پەرلەمان بە 57 دەنگ نیسابی یاساییان تەواوكرد و دەنگیان لەسەر پارێزبەندی لەسەر (سۆران عومەر) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ-دا، به تۆمه‌تى ناوزڕاندن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌شدارى نه‌كرد، هه‌ربۆیه كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه به‌ڕێوه‌برا، چونكه پێشتریش رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاندبوو: “كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌نابات كه تێیدا له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتار وه‌ربگیرێته‌وه”.
ده‌قى فه‌رمانه‌كه
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17