به‌هۆى نه‌بوونى فێنككهرهوهوه شوێنى تاقیكردنه‌وه‌ى زیاتر له دوو هه‌زار خوێندكار ده‌گوازرێته‌وه

یه‌كێك له هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى 12ى ئاماده‌یی | فۆتۆ: NAWA
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ى پۆلى 12ى ئاماده‌یی ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه له زانكۆى گه‌رمیان ئیشیان نه‌كردووه و نیگه‌رانى خوێندكارانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه، په‌روه‌رده‌ى گه‌رمیان بڕیاریدا به گواستنه‌وه‌ى زیاتر له دوو هه‌زار خوێندكار له هۆڵه‌كانى زانكۆوه بۆ ناو شار.
ئارام ره‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند: “له تاقیكردنه‌وه‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه 11ى ته‌ممووز، خوێندكارانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی به‌شى زانستى نیگه‌رانییان ده‌ربڕى له‌وه‌ى له هۆڵه‌كانى زانكۆى گه‌رمیان ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه ئیشیان نه‌كردووه و به‌هۆى به‌رزى پله‌كانى گه‌رما نه‌یانتوانیووه له كه‌شوهه‌وایه‌كى گونجاو‌دا تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام بده‌ن”.
وتیشى: “ده‌ستبه‌جێ په‌روه‌رده‌ى كه‌لار و گه‌رمیان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ زانكۆى گه‌رمیان كۆبوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئامێره‌كان له پله‌ى گه‌رمى به‌رزدا كارناكه‌ن، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خوێندكاران بڕیارمانداوه به گواستنه‌وه‌ى هۆڵهكانییان له زانكۆى گه‌رمیانه‌وه بۆ قوتابخانه‌كانى ناو شار”.
به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى كه‌لار ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى دانرابوو، به‌شى وێژهیمان له ناوشار دانا و به‌شى زانستیش له زانكۆ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكرێت و خوێندكاران به دووربن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها له كه‌شوهه‌وایه‌كى له‌بار تاقیكردنه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه‌ى زانكۆى گه‌رمیان كێشه‌ى بۆ دروستكردووین”.
گۆڕانكارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌یه:
ئەوانەی لە کۆلێژی پەروەردە و کۆلێژی زانست تاقیکردنەوە ئەنجامدەدەن رۆژی سێشەممە 13ى تهمموز، لە تاقیکردنەوەی بابەتی زمانی کوردی شوێنی تاقیکردنەوەکانیان گواستراوەتەوە (گۆڕاوە)بۆ هەریەک لەم ناوەندانە.
1ـ خوێندکارانی هۆڵەکانی 1 و 2 و 3 لە کولێژی پەروەردە کە هەموو خوێندکارانی خوێندنگای ئامادەیی شەهید بورهان وە خوێندکارانی ئامادەیی ئەحمەد مختار لە کۆدی ئەزموونی 11_15 \ 31_ 45 \ 51 _ 71 گواستراونەتەوە بۆ قوتابخانەی داری خلە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە.
2ـ خوێندکارانی هۆڵەکانی 4 و 5 و 6 کولێژی پەروەردە کە هەموو خوێندکارانی خوێندنگای ئامادەیی ئیبراهیم ئەحمەد وە خوێندکارانی ئامادەیی ئەحمەد مختار لە کۆدی ئەزموونی 75_84 \ 91 _ 105\ گواستراونتەوە بۆ بینایی ئامادەیی ئیبراهیم احمەد بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە.
3ـ خوێندکارانی هۆڵەکانی 7 و 8 و 9 و 10 و 11 و 12 و 13 لە کولێژی پەروەردە کە هەموو خوێندکارانی خوێندنگای ئامادەیی شەهید ئارام وە خوێندکارانی دەرەکی لە کۆدی ئەزموونی 69 _77 \ 01_ 07 \ 166_ 168 / 170_ 177 / 280 _ 280 / 158 _ 160 _ 221 _ 224 / 161 _ 165 / 249 _ 261 / 226 _ 230گواستراونەتەوە بۆ بینایی ئامادەیی شەهید ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە.
4ـ خوێندکارانی هۆڵەکانی 14 و 15 کولێژی پەروەردە کە خوێندکارانی خوێندنگای ئامادەیی کوردستانی نوێ لە کۆدی ئەزموونی 01_18 / 54_78 / 39_48 / 79_103 خوێندکارانی دەرەکی لە کۆدی ئەزموونی 153_157 \ 226_ 267 \ 61 _68 / 141 _ 147 گواستراونەتەوە بۆ بینایی ئامادەیی ئەحمەد موختاری ئێواران بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە.
5ـ خوێندکارانی هۆڵەکانی 16 و 17 کولێژی پەروەردە کە خوێندکارانی خوێندنگای ئامادەیی کوردستانی نوێیە لە کۆدی ئەزموونی 19_30 / 119_138 / 31_38 / 49_53 / 104 _ 118 / 139_155وە خوێندکارانی دەرەکی لە کۆدی ئەزموونی 81_ 98 / 21 _ 25 گواستراونەتەوە بۆ بینایی قوتابخانەی کانی بنەڕەتی بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە.
6ـ خوێندکارانی هۆڵەکانی 18 و 19 و 20 و 21 کولێژی پەروەردە کە هەموو خوێندکارانی خوێندنگای ئامادەیی ڕەوشتی کچان وە خوێندکارانی چیایی کچان لە کۆدی ئەزموونی 1_14\ 15_ 27 \ 28_42 / 48 _ 62 گواستراونەتەوە بۆ بینایی قوتابخانەی کانی بنەڕەتی بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە.
7ـ خوێندکارانی هۆڵەکانی 22 و 23 و 24 کولێژی پەروەردە کە هەموو خوێندکارانی خوێندنگای ئامادەیی مستەفا ڕەشید وە خوێندکارانی ئامادەیی چیایی کچان لە کۆدی ئەزموونی 108_117 \ 64_ 72\ 78 _84 وە خوێندکارانی دەرەکی لە کۆدی ئەزموونی 152_152 / 169 _169 / 265 _265 گواستراونەتەوە بۆ بینایی ئامادەیی ڕەوشتی کچان بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە.
8ـ خوێندکارانی هۆڵەکانی 46 و 47 و 48 و 49 و 50 و 51 لە کولێژی زانست کە هەموو خوێندکارانی خوێندنگای ئامادەیی هاوکاری و ئامادەیی بێ‌دار، وە خوێندکارانی ئەحمەد موختار لە کۆدی ئەزموونی 21_30 / 01 _ 10وە خوێندکارانی دەرەکی لە کۆدی ئەزموونی 15_20 / 31_31/ 271 _271 / 234_248 / 9_14 / گواستراونەتەوە بۆ بینایی ئامادەیی شەهید جەلال بێکەس بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە.
داوا لەسەرجەم کارگێڕی خوێندنگاکان دەکەین خوێندکارانیان ئاگادار بکەونەوە.
تێبینی ـ ئەو خوێندکارانەی لە کولێژی پەروەردەی بنەڕەتی تاقیکردنەوە ئەنجام هەر لە هەمان شوێن دەمێننەوە.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
حکومەتی عێراق لە بڕیارێکی ترەمپ نیگەرانە
2020-12-23
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17