كونسوڵی كۆماری میسری عەرەبی لە هەولێر، كۆچی دوایی كرد

0
327

SNN-مەودا مستەفا

كونسوڵی كۆماری میسری عەرەبی لەهەولێر كۆچی دوایی كردو بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش ئاشكرای دەكەن كە هۆكاری مردنەكەی كۆرۆنا نەبووە.

ئەمرۆ بەفەرمی وڵاتی میسر مردنی ئەحمەد حارس كونسوڵی كۆماری میسری عەرەبی لە هەولێر راگەیاند و بەرپرسانی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاماژە بەوەدەكەن كەهۆكاری مردنەكەی كۆرۆنا نەبووە بەڵكو نەخۆشی تری هەبووە.

هاوكات ئەمڕۆ یەكشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی عەبدولفەتاح سیسی، سەرکكۆماری میسر و خانەوادەی کۆچکردوو كرد، تیایدا بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو ئەحمەد حارس كونسوڵی كۆماری میسری عەرەبی لە هەولێر، هاوخەمیی خۆی بۆ لەدەستدانی خوالێخۆشبوو دەربڕی، كەدوێنێ لەمیسر كۆچی دوایی كرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this