حه‌كیم شه‌مسه‌دین په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی دیوانییه‌وه‌ كرد

0
269
حەکیم شەمسەدین

حسێن كه‌ركوكی- SNN Sport

 حه‌كیم شه‌مسه‌دین  یاریزانی دروستكه‌ری شاری كه‌ركوك و یانه‌ی دهۆك  له‌ وه‌رزی داهاتووی خولی نایابی عێراق درێسی یانه‌ی  دیوانییه‌ ده‌پۆشێت.

حه‌كیم شه‌مسه‌دین  له‌ لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی  سلێمانی  زانیاری زیاتری خسته‌ روو وتی:به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی  له‌ وه‌رزی داهاتووی خولی نایابی عێراق  درێسه‌كه‌یان بپۆشم گرێبه‌ستێكم له‌گه‌ڵ یانه‌ی دیوانیه‌ واژۆ كردووه‌ “.

هه‌روه‌ها وتی :گرێبه‌سته‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من ئاره‌زووم ده‌كرد بۆ یه‌ك وه‌رز بووایه‌ ، به‌ڵام كارگێری دۆخی ئێستایان  له‌ به‌رچاو گرتووه‌ بۆیه‌ پێیان باشە بۆ دوو وه‌رز بێت “.

هه‌روه‌ها وتیشی ” به‌‌ده‌ر له‌ یانه‌ی دیوانیه‌ ، یانه‌یه‌كی تری خولی نایابی عێراق په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردم ، به‌ڵام گرێبه‌سته‌كه‌ی یانه‌ی دیوانییه‌ پێش ئه‌و یانه‌یه‌ به‌غداد كه‌وت ”

حه‌كیم شه‌مسه‌دین  له‌ كۆتاییدا هۆكاری یاری كردنی  له‌ خولی نایابی عێراق خسته‌ روو وتی ” بێگومان هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رێوه‌ نه‌چوونی خوله‌كانی كوردستان و ناروونی  ئاینده‌‌ی بوو، یاریزانیش ئەگه‌ر بۆ یه‌ك وه‌رز یاری نه‌كات چ له‌ رووی هونه‌رییه‌ بێت چ له‌ رووی داراییه‌وه‌ زه‌ررمه‌ند ده‌بێت.

لە کۆتایدا وتی: بێگومان له‌ رووی جه‌ماوه‌رییه‌ بێت خولی نایابی عێراق پڕ جه‌ماوه‌رتره‌ ، ده‌رفه‌تێكیش ده‌بێت بۆ یاریزانانی كورد بۆ خۆ ناساند “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this