گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 13/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
655
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  دووشەممە (13/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

مارکا:

  • گەڕانەوەی یانەی جادوویی.
  • یانەی قادش گەڕایەوە بۆ لالیگا دوای 14 وەرز دابڕان.
  • یانەکانی ئۆڤیدۆ و ریاڵ زاراگۆزا لەوانەیە ئەوانیش بگەڕێنەوە بۆ خولەکە.
  • ریاڵ مەدرید رووبەڕووی کێبڕکێی کۆتایی دەبێتەوە.
  • زیدان لە یاری گرانادا لە یاریگایەکی ئاڵۆز کە لوس کارمیننیسە، یاری دەکات و نایەوێت بیر لە هیچ شتێکی تر بکاتەوە تەنیا ئەو یارییە نەبێت.
  • یانەی سڤییا نزیکدەبێتەوە لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان و 2-0 لە یانەی مایۆرکا دەباتەوە.

ئاس:

  • گەڕانەوەی پادشا ڤایکینگ.
  • رامۆسی سەرکردەو دانی کارڤاخال لە یارییەکی گرنگدا دەگەڕێنەوە.
  • زیدان بەردەوام دەبێت لە دورخستنەوەی جەیمس رۆدریگێز و دەڵێت” رقم لە هیچ یاریزانێکی تۆپی پێ نییە”.
  • یانەی قادش بۆ لالیگا سەردەکەوێت.
  • ئەم وەرزەی لالیگا بۆ گریزمان کۆتایی دێت.
  • لە کێبڕکێکانی فۆرمۆلا 1 ساینز بەهۆی هەڵەی تیمەکەیەوە پلەی حەوتەمی پێبڕا.

سپۆرت:

  • یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە متمانەیان بە گرانادا هەیە ئەمشەو لە ریاڵ مەدرید بباتەوە.
  • یاریزانەکان وای دەبینن کە ئەم یانەیە توانای ئەوەی هەیە لە یانەی ریاڵ مەدرید بباتەوەو پێنجشەممەش دژی یانەی ڤیاڕیاڵ بدۆڕێت.
  • خولی ئیسپانیا بە نسبەت گریزمانەوە کۆتایی هاتووە، ئەمەش بەهۆی پێکانەوە.
  • لە خەڵاتی نەمسا هامیڵتۆن پێشەنگ دەبێت و  ساینز پلەی حەوتەم بوو.
  • یانەی قادش بۆ ریزی یانە پلە یەکەکانی ئیسپانیا سەرکەوت.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • میسی جادوگەر.
  • یانەی ریاڵ مەدرید رووبەڕووی گرانادا دەبێتەوە کەئەم یانەیە ئامانجی گەیشتنە بە خولەکانی ئەوروپا.
  • گریزمان ئامادەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا نابێت و بۆ یاری ناپۆلی ئامادەیە.
  • یانەی سڤییا نزیکدەبێتەوە لە گەیشتن بە خولی یانە پاڵەوانەکان و 2-0 لە مایۆرکا دەباتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this