راگەیەنراوێکی هاوبەش لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕانەوە

0
421

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی و ئیداری تاوتوێدەکەن.

پاش کۆبوونەوەیان لەڕاگەیەنراوێکی رۆژنامەوانیدا ئەو دوو حیزبە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و هێزە سیاسییەکان بە گشتی و هاوکاری و هەمانگی سێ هێزە سەرەکییەکەی پێکهێنەری حکومەتی هەرێم و بەستنی کۆبوونەوەی لایەنەکان بە گرنگ زانی.


دەقی راگەیەنراوەکە:

راگەیەندراوی رۆژنامەوانی

ئەمڕۆ چوارشەمە، ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٠، وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد لە سلێمانی دەباشان.

ئامانجی سەردانەکە بۆ پیرۆزبایی بوو لە ئەنجامدانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی و هەڵبژاردنی سەرکردایەتی نوێ.

لەو چوارچێوەیەدا، دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئاڵنگارییەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی و ئیداری گفتوگۆ کرا.
پەیوەندیدار بەکاریگەرییەکانی قەیرانی دارایی جەخت لەسەر دابینکردنی موچە و بژێوی ژیانی هاوڵاتیان کرایەوە، بۆ روبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش پەیڕەویکردنی رێنماییە تەندروستییەکان بە پێویست زانرا.
هاوکاتیش پەیوەست بە ناوخۆی هەرێم، بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان هەردوولا و هێزە سیاسییەکان بە گشتی و هاوکاری و هەمانگی سێ هێزە سەرەکییەکەی پێکهێنەری حکومەتی هەرێم و بەستنی کۆبوونەوەی لایەنەکان بە گرنگ زانرا.

لەبەشێکی تری کۆبوونەوەکەشدا، مەترسییەکانی داعش و جموجۆڵەکانیان لەسەر سنوری ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆکرا و تەئکید لە پاراستنی خەڵکی ئەو ناوچانە کرایەوە.

یەکێتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this