بەفەرمی مانچستەرسیتی سزاکەی لەسەر لابرا

0
390
مانچستەرسیتی

SNN Sport

دادگای وەرزشی  نێودەوڵەتی کاس ئەمڕۆ دووشەممە سزاکەی یانەی مانچستەرسیتی هەڵگرت، ئەمەش پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوو سزای ئەو یانەیەی دابوو لە دوو وەرزی داهاتوو بەشداری لە خولەکانی ئەوروپا نەکات.

هۆکاری سزاکەی مانچستەرسیتی  ئەوە بووە کە ئەو یانەیە لە یاساکانی یاری خاوێن لایداوەو پێشتر بۆ دوو ساڵ راگیراو بە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆش سزا درابوو.

یانەی مانچستەرسیتی تانەی لە بڕیارەکەی دادگا دا،ئەمڕۆ توانی دۆسیەکە بباتەوەو  لە وەرزی داهاتوو بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات و سزا دارایەکەش بۆ 10 ملیۆن یۆرۆ کەمکرایەوە.

یانەی مانچستەرسیتی لە ساڵانی 2012  تا 2016  لە یاساکانی تایبەت بە یاری خاوێن لایدابوو، بەوهۆیەوە دادگا سزای ئەو یانەیەی بڵاوکردەوە، بەڵام یانە ئینگلیزیەکە پاش تانە لێدان لە بڕیارەکەی دادگا،توانی دۆسیەکە بباتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا یانەی مانچستەرسیتی سوپاسی سەرجەم ئەندامانی  یاسایی یانەکەی دەکات بۆ ئەو کارە یاسایانەی کە ئەنجامیان داوەو توانیان سەرکەوتوو بن.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this