ماركا: لاوتارۆ له‌ مانگی داهاتوو‌ یاریزانی به‌رشەلۆنه‌یه‌

0
427
لاوتارۆ مارتینێز

SNN Sport

رۆژنامه‌ی ( ماركا)ی ئیسپانی دووپاتی كرده‌وه‌ گرێبەستی گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رجه‌نتینی  له‌ یانه‌ی ئینتەر میلانە‌وه‌ بۆ یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ له‌ رێگادایه‌ بۆ یه‌كلابوونه‌وه‌ پاش گه‌یشتنی هه‌ردوو لا بە رێكکه‌وتن.

 

ئینتەر سور بووه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستكه‌وتنی 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون  له‌ لاوتارۆ ، به‌ڵام داواكارییه‌كانی نزم كرده‌وه‌ بۆ 70 ملیۆن له‌گه‌ڵ به‌ده‌ستهێنانی یاریزان له‌ یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ راگه‌یاندنی فه‌رمی  له‌ مانگی ئابی داهاتوودا ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر 70 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئینتەر سەرەڕای گۆڕانكارییه‌كان .

به‌رشەلۆنه‌ رازی بووه‌ له‌ سه‌ر 70 ملیۆن یۆرۆ ، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندنی  فه‌رمیی له‌ سه‌ر وه‌ستاوه‌ ، رێکكه‌وتنه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئینتەر ئاره‌زوو ده‌كات گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا بكات .

لاوتارۆ مووچەیه‌كی ده‌ستدەكه‌وێت سێ  هێنده‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ئینتەر وه‌ریده‌گرێت کە  نزیكه‌ی  2،5 ملیون یۆرۆیە له‌ وه‌رزێكدا .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this