مووچه‌ى به‌نداوه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر هه‌رێم بووه، به‌ڵام به‌غدا دابه‌شى كردووه

بەنداوی دەربەندیخان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
سێ مانگه فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كان له هه‌رێمى كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه به‌پێى به‌دواداچوونه‌كان پێشتریش مووچه‌كانیان هه‌ر له‌سه‌ر به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان بووه، به‌ڵام به‌غدا خۆی مووچه‌كه‌ى دابهشكردوون و له دواى بڕینى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمیش مووچه‌ى بهنداوهكانیشیان بڕیوه.
ره‌حمان خانى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به SNNى راگه‌یاند: وه‌كو فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى سێ مانگه مانگى چوار و پێنج و شه‌ش مووچه‌یان پێنه‌دراوه و هه‌رچه‌نده سه‌ردان و به‌دواداچوون و داواكارییان ئاراسته‌ى هه‌ردوو حكومه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش كردووه، به‌ڵام هێشتا گرفته‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
وتیشى، “پێشتر سه‌ردانى زۆربه‌ى فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كردووه له به‌غداو هه‌روه‌ها له چه‌ند ڕۆژى رابردوودا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق كۆبووه‌ته‌وه له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه به‌نداوه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌هه‌موو عێراقه‌وه هه‌یه‌و سیاده‌یان هه‌یه پێویسته حكومه‌تى عێراق مووچه‌و هه‌روه‌ها ئیمتیازاتى دیكه‌شیان بۆ سه‌رف بكات و چاوه‌ڕوانى چاره‌سه‌رى گرفتهكهین”.
شیروان میرزا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق به SNNى راگه‌یاند؛ به‌نداوه‌كان گرفته‌كه‌یان ئه‌وه‌یه له ڕووى مووچه‌وه له به‌غداوه مووچه‌یان بۆ دێت، به‌ڵام مووچه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانه، واتا له كاتێكدا به‌غدا به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم ده‌نێرێت مووچه‌ى به‌نداوه‌كانیش ده‌نێرێت دابهشهكردنى خستووه‌ته‌سه‌ر خۆى.
وتیشى، “له دواى به‌دواداچوونه‌كان بۆیان ده‌ركه‌وت مووچه پێدانیان به‌و شێوه‌یه‌یه و ئه‌مه‌ش نالۆژیكییه و پێویسته ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر بكرێت یان ده‌بێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بێنه‌وه سه‌ر هه‌رێم و له ڕووى هونه‌رییه‌وه سه‌ر به بەغدابن چونكه به‌نداو سیادییه، یان به پێچه‌وانه‌وه به ته‌واوه‌تى بخرێنه سه‌ر به‌غداو مووچه‌كه‌شیان له‌سه‌ر حكوومه‌تى عێراق بێت”.
شیروان میرزا راشیگه‌یاند: له وه‌زاره‌تى دارایى و وه‌زاره‌تى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان و ته‌نانه‌ت ئه‌نجوومه‌نى وهزیرانیى عێراقیش به‌دواداچوونیان كردووه و ئه‌وان ئه‌وه ده‌ڵێن به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم نه‌ڕۆشتووه بۆیه مووچه‌ى به‌نداوه‌كان نه‌دراوه، له هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ڵێن ئه‌وانه مووچه‌یان له لایه‌ن به‌غداوه جیاده‌كرێته‌وه و له گه‌ڵ نه‌ناردنى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم هى ئه‌وانشی نه‌نێردراوه.
له‌دواى بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ى كۆتایى ساڵى 2017 و زیانگه‌یشتن به به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان، چه‌ند شاندێكى حكوومه‌تى عێراق سه‌ردانى به‌نداوه‌كه‌یان كرد دواتر بڕیاردرا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى به‌نداوه‌كان له به‌غداوه دابه‌شبكرێت. هه‌رچه‌نده لاى هاووڵاتیان وابڵاوبووهتهوه كه‌به‌غدا له‌سه‌ر حكومه‌تى عێراق مووچه‌ى پێداون، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه مووچه‌كه له‌به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان جیاكراوه‌ته‌وه.
له هه‌رێمى كوردستان زیاتر له 400 فه‌رمانبه‌رى به‌نداو هه‌یه كه دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر به‌نداوه‌كانى ده‌ربه‌ندیخان، دوكان، دهۆك و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌نداوه‌كان له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كان.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17