لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی دەرکرد

0
576

SNN

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی پەیوەست بە ژیانی هاووڵاتیان دەرکرد.

بە گوێرەی یەکێک لە بڕیارەکان هەردوو وەزارەتی تەندروستی و ناوخۆ  لە دەرکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنمایی تەندروستی پێویست بەردەوام دەبن، بڕیاری سەپاندنی بەکارهێنانی ماسک و دەستکێش و تێکەڵاونەبوون لە شوێنە گشتییەکان و وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکان وەک خۆی دەمێنێت و بەداواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی پێشتر لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچوون دەکرێت و سەرپێچیکاران سزادەدرێن.

بڕیاری دووەم تایبەتە بە بەردەوامبوونی قەدەخەی هاتووچۆ لە نێوان شارەکان و لە نێوان پارێزگاکان لەو کاتانەی کە لە لایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکانەوە ڕاگەیەندراوە و شوێنە گشتییەکان بە داخراوی دەمێننەوە.

هاوکات بڕیاری ئەوەش دراوە، گەشتە ئاسمانییەکان هەتا 22 ی ئەم مانگە ڕادەگیرێن و دواتر بە هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بڕیاری پێویستی لە بارەوە دەدرێت بە لە بەرچاوگرتنی ڕێکار و ڕێنماییە تەندروستییەکان.

ئەوەش هاتووە، وەزارەتی ڕۆشنبیریی و لاوان و فەرمانگەی میدیا و زانیاریی لە چوارچێوەی بڕیار و ڕینماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، ڕاسپێردران بۆ بەردەوامبوون و برەودان بە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان بۆ پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this