ئۆنانا وەڵامی بەرشەلۆنە دەداتەوە

0
241

ئەندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی کامیرۆنی یانەی ئەجاکس ئەمستەردامی هۆڵەندی، وەڵامی یانەی بەرشەلۆنە دەداتەوەو رایدەگەیەنێت” حەزی گەورەی هەیە”.

بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان کە لە ئیسپانیا بڵاوکراوەتەوە، یانەی بەرشەلۆنە ئۆنانانی کامیرۆنی و گۆڵپارێزی یانەی ئەجاکسی کردووەتەوە ئامانجی و دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکات،باشترین کاتیش بۆ ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە کۆتایی ئەم وەرزەیە.

ئۆنانا لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت:”من دڵخۆشم لەگەڵ یانەی ئەجاکس،سوپاسیان دەکەم، بەڵام دەبێت هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بنێم، نازانم چی روودەدات، بەڵام حەزی گەورەم هەیە”.

بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی ئەجاکس دەرگای فرۆشتنی ئەو گۆڵپارێزە لە یانەی بەرشەلۆنە داناخات، نرخەکەی بە 40 ملیۆن یۆرۆ داناوە، ئەمەش نرخێکی زۆرە، چونکە تەنها 2 ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this