بارتۆمیۆ: چاڤی ده‌بێته‌ راهێنه‌ری به‌رشەلۆنه‌

0
375
بارتۆمیۆ، چاڤی، سیتین

SNN Sport

جۆزێپ مارییا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ ئاشكرایكرد كه‌ چاڤی ده‌بێته‌ راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ ” نزیك بێت یاخود دوور ” به‌ڵام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ یانه‌كه‌ ئاماده‌یه‌ پاڵپشتی كیكی سیتین بكات بۆ وه‌رزی داهاتوو لە ئێستادا.

بارتۆمیۆ وتی ” چاڤی ده‌بێته‌ راهێنه‌ری به‌رشەلۆنه‌ ، نزیك بێت یاخود دوور ، به‌ڵام ئێستا بۆ‌ راهێنه‌ر ناگه‌ڕێین ، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ كیكین ، سیتیین راهێنه‌ری تیپه‌كه‌ ده‌كات له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و دوایین دوو یاری له‌ خولی ئیسپانیا ، به‌ وه‌رزێكی زۆر  نائاسایی تێپه‌ربووین ،  له‌ مانگی ئاب یاری ده‌كه‌ین و  ئه‌و راهێنه‌ر ده‌بێت ، ئەگه‌ر له‌ ناپۆلی ببەینه‌وه‌ ، ئه‌وا‌ له‌ لیشبوونه‌ ده‌بین بۆ یارییەکانی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان “.

هه‌روه‌ها وتی ” ویستمان جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانه‌ و کیکی سیتین   گرێبه‌ستی هه‌یه‌ ، چووینه‌ ماڵه‌كه‌ی بۆ باسكردنی داهاتوو و پلانه‌كان بۆ وه‌رزی داهاتوو ، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌گەڵمان بێت ، من  زۆر بایەخدارم به‌ بیستنی بۆچوونه‌كانی “.

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this