حه‌مه‌ ئیتۆ چووه‌ ریزی یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌

0
165
حەمە ئیتۆ

SNN Sport- حسێن كه‌ركوكی

  له‌ درێژه‌ی  فڕینی  ئه‌ستێره‌كانی تۆپی پێی كوردستان به‌ره‌و خوله‌كانی عێراق ، محه‌مه‌د سامی ناسراو به‌ ( حه‌مه‌ ئیتۆ ) یاریزانی دیاری كوردستان و شاری كه‌ركوك و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر،  بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی قوە‌ جه‌وییه‌ كرد.

حه‌مه ‌ئیتۆ  له‌ لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی  هه‌واڵه‌كه‌ی پشت راستكرده‌وەو وتی ” دوای گفتوگۆكردن  گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌ی قوه‌ جه‌وییه‌ کردووەو له‌ شاری هه‌ولێر واژۆی لەسەر کراوە”.

هه‌روه‌ها وتی ” ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌م بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزه‌  به‌و هیوایه‌ی بتوانم له‌ ژێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌یوب ئه‌دیشۆ  له‌ خولی نایابی عێراق جێی متمانه‌ی یانه‌كه‌ بم “.

ئه‌و یاریزانه‌ی هێڵی پێشەوە وتیشی ” پاش وه‌ستانی خولی كوردستان چه‌ند یانه‌یه‌كی عێراق په‌یوه‌ندییان پێوه‌ كردم وه‌كو یانه‌ی هه‌ولێر ، زاخۆ و سه‌ناعات كاره‌باییه‌ ، به‌ڵام خۆم  قوه‌ جه‌وییەم هه‌ڵبژارد “.

حه‌مه‌ ئێتۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ روو” كه‌ یاریكردن له‌ یانه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری وه‌كو قوه‌ جه‌وییه‌ و لە خولی نایابی عێراق بێجگە له‌وه‌ی ئه‌زموونێكی نوێیە  له‌ هه‌مان كاتدا چێژی زیاتری هه‌یه‌ و ده‌رفه‌تێكی گرنگه‌ بۆ به‌روه‌پێشچوون “.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this