ئەڵمانیا: هەڵسوکەوتەکانی تورکیا مایەی قبوڵکردن نین

0
330

SNN-

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت “ئەو هەڵسوکەوتە نەشیاوانەی تورکیا لەڕووی هەرێمییەوە لەناوچەکەدا ئەنجامی دەدات، جێگەی قبووڵکردن نین”.

هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەوتارێکیدا ئەمڕۆ دووشەممە لەبەردەم لیژنەی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا وتی: “هەرچەندە هەڵسوکەوتەکانی نەشیاون، بەڵام ئەنقەرە خاڵی جیاکەرەوەیە لەنێوان ئێمە و داعشدا، بۆیە دەبێت گفتوگۆ لەگەڵی بەردەوامبێت”.

ماس ئەوەشی وت: “لەگەڵ هەموو ئەمانەدا نابێت رێگە بدرێت تورکیا و رووسیا لیبیا بکەنە سوریایەکی دیکە لەناوچەکەدا و خێر و بێریشی بەش بکەن و کەس ئەوە قبووڵ ناکات”.

ئەمڕۆ یەکێتی ئەوروپا کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئەنجامدا و یەکێتییەکە ئامانجێتی کێشەکانی لەگەڵ تورکیا بەهێمنی چارەسەر بکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this