شاندی حكومە‌تی ھە‌رێم و دەستەی سیاسی رەوتی سەدر كۆبوونەوە

0
243

شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دەستەی سیاسی رەوتی سەدر كۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی پەیوەندییەكان كردەوە لەپێناو گەیشتن بە ڕێككەوتنی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا.

لە درێژەی کۆبوونەوەکانیان لە بەغدا، سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ 29 / 4 شاندی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ شاندێکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی نەسار روبەیعی کۆبوونەوە.

دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدر پشتگیری خۆیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی و رایانگەیاند رازی نابن مافی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان زەوت بکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ستایشی هەڵوێستی رەوتی سەدری کرد و جەختی لە پێویستیی هەماهەنگی لەنێوان هەموو لایەنە عێراقییەکان کردووە بۆ ئەوەی بە تێگەیشتنی زیاتر هەموو کێشەکان چارەسەر بکرێن، بە تایبەت لەم قۆناغەدا کە عێراق لەبارودۆخێكی تایبەتدایە.

لە کۆبوونەوەکە هەردوولا رێككەوتن لە پەیوەندی و زانیاری گۆڕینەوەی بەردەوامدابن لەپێناو چارەسەرکردنی سەرجەم كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و ناوەند.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this