وەزیری پێشووی کارەبای عێراق وەڵامی کازمیی دەداتەوە

0
1092

SNN-

لوئەی خەتیب وەزیری پێشووی کارەبای عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەبارەی لێدوانێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق بەوەی کەمتەرخەمیی لەپڕۆژەکان هەبووە وتی: “تەنیا خۆی لەو وەزارەتە هاتۆتە دەر و ئەوانەی ئێستا بەرپرسن ئەوکاتەش لەوێ بوون”.

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند “گەندەڵی و کەمتەرخەمیی زۆر لەپڕۆژەکانی کارەبادا هەبووە و دۆخی کارەبا لەوڵات زۆر جێگەی پرسیارە”.

خەتیب لەتویتەری خۆی نووسیوێتی: “لەڕۆژی وازهێنانیدا تەنیا خۆی هاتۆتە دەر و ئەو کەسەی ئێستا وەزیرە، لەکاتی ئەودا بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی هونەریی چاکسازی بووە”.

ئەوەشی نووسیوە “کاتی خۆی تیمێکی چاودێریی دروستکردووە لەوەزارەتەکەی بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی، بەڵام رۆژی هەڵوەشانەوەی کابینەی پێشوو ئەو لیژنەیەش هەڵوەشاوەتەوە”.

دەشڵێت: “کابینەی پێشوو تەمەنی تەنیا 1 ساڵ بوو، نەک 4 ساڵ، کە بەدوایدا 6 مانگی بەتەواویی کارراییەکەر بوو.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this