ڤیدیۆ:ریاڵ مەدرید بە تەواوی لە بردنەوەی نازناوەکە نزیک بووەوە

0
165
یاریزانانی ریاڵ مەدرید لە یاری گرانادا

SNN Sport

لە یارییەکانی هەفتەی 36 ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید توانی بردنەوەیەکی نوێ و 3 خاڵی تر لە خولەکە بەدەست بهێنێت و لە بردنەوەی نازناوی خولەکە بە تەواوی نزیک ببێتەوە.

ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی میوانداری یانەی گرانادای کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی زۆر بە زەحمەت 2-1 لێ بباتەوە.

لە گێمی یەکەم یانەی ریاڵ مەدرید دەستی بەسەر یاریەکە گرتبوو، توانی لە خولەکەکانی  10 و 16دوو گۆڵ لە لایەن مێندی و بنزیمە بکات و ئەم گێمە 2-0 پێشبکەوێت.

لە گێمی دووەمی یاریەکە یانەی گرانادا جیاواز دەرکەوت و توانی دەست بەسەر یاریەکە بگرێت، لە خولەکی 50 ماچیس توانی گۆڵێک بۆ یانەکەی بکات و ئەنجامەکە بۆ 2-1 کەمبکاتەوە.

گرانادا بەردەوامبوو لە هێرشەکانی و چەندین مەترسی تری دروستکرد، ئەگەر رامۆس و کۆرتوا نەبوونایە، مەدرید گۆڵی یەکسانبوونەوەی لێدەکرا.

لە کۆتایدا دوای 5 خولەک کاتی زیادکراو، زیدان توانی  نۆیەم یاری لەسەر یەک لە خولەکە بباتەوە، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی کاری راهێنەرایەتیدا.

بەم بردنەوە خاڵەکانی یانەی شاهانە لە پلەی یەکەم بووە 83 خاڵ و بە جیاوازی 4 خاڵ لە پێش بەرشەلۆنەی دووەم دێت.

لە دوو یاری داهاتووی ریاڵ مەدرید،دژی ڤیاڕیاڵ و لیگانێس پێویستی بە 2 خاڵ هەیە بۆ ئەوەی نازناوی ئەم وەرزەو 34ی لە لایگا لە مێژوویدا بباتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this