بۆ یەكەمجار دوو زانكۆی هەرێم تاوانی كیمیاباران بە دۆكیۆمێنت دەكەن

فۆتۆ/ عەلى حەمە سەعید/SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەریەكە لە زانكۆكانی هەڵەبجە و سۆران بۆ یەكەمجار تاوانی كیمیابارانی هەڵەبجە بەشێوەیەكی زانستی دیكۆمێنت دەكەن، ئەوەش بە مەبەستی كۆكردنەوەی بەڵگە و دۆكیۆمێنتی زیاتر لەسەر ئەو تاوانە.
د. نەریمان عەبدوڵا، ڕاگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی سەر بە زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕگەیاند: بە مەبەستی بە دۆكیۆمێنتكردنی زانستییانەی ئەو تاوانەی كە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی سنوورەكە لە كیمیابارانكردنی هەڵەبجە ڕوویدا، زانكۆی هەڵەبجە و زانكۆی سۆران یاداشتێكی لێكگەیشتنمان واژۆ كردووە، كە ئەم كارە خزمەتێكی گەورە بە كەیسی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە و كوردستان دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەردوولا ڕێككەوتوین كە لە هەنگاوی یەكەمدا داتابەیسێكی گونجاو دروستبكەین بۆ كۆكردنەوەی دۆكیۆمێنت و زانیاری و بەڵگەنامە وەك نەخشەرێگایەك بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی و دواتر دۆزینەوەی میتۆدۆلۆژییەكی گونجاو بۆ كۆكردنەوەی داتای نوێ لە ڕێی دیمانەكردن لەگەڵ ئەو كەسانەی بەركەوتەی كارەساتەكەن و هێشتا لە ژیان ماون، بۆ ئەو مەبەستەش سوود لە میتۆدۆلۆژی هەندێ لە پەیپەرە بەناوبانگەكانی تایبەت بە كارەساتی هۆلۆكۆست و كەیسە هاوشێوەكان وەردەگرین.
ڕاگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی سەر بە زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاریشە كە وێبسایتێكی پرۆفێشناڵ بۆ ئەرشیفكردنی ئەو داتایانە دروستبكەین لەگەڵ دروستكردنی (مۆزەخانەیەكی دیجیتاڵی) بۆ هەڵەبجە، هاوشێوەی مۆزەخانەكانی هۆلۆكۆست وهێرۆشیما، ئەمەش هاوكارێكی باش دەبێت بۆ ناساندنی زیاتری تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە و بە جینۆسایدناسانی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەكاندا، بۆ ئەمەش سوود لە ئەزموونی زانكۆ و كەسانی ئەكادیمی جیهانی وەردەگرین.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترهمپ: خۆمان بۆ سهركهوتن ئاماده دهكهین
2020-11-04 -
پێنتاگۆن هۆشداری توند دەداتە ئێران
2021-03-07
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17