توركیا .. بارانێكى بەلێزمە پارێزگای ريزەى گرته‌وه

0
614

SNN-‌

لەشارۆچكەى چايەلى سه‌ر به‌ پارێزگاى ريزەى توركيا، بارانى بەخوڕ زيانى لێكەوتەو و دواى زيادبوونى رێژەى ئەو بارانەى كە لە بەرەبەيانەوە بەردەوامبوو، چەمى شاعيرلەر لە شارۆچكەى چايەلى سەرڕێژ بووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵ، بارانەكە بووەتەهۆى دروستبوونى لافاو و لە ئەنجامدا ژمارەيەكى زۆرى ئۆتۆمبيل ژێرئاو كەوتن و ئاو گەيشتە نهۆمى يەكەمى باڵەخانەكانى گەڕەكى ئه‌سكیپازار.

هاوكات ئەو هاووڵاتيانەى كە لە نهۆمەكانى خواره‌وه‌ی باڵەخانەكان دەژين، ناچاربوون پەنابەرن بۆ دراوسێكانيان لە نهۆمەكانى سەره‌وەى باڵەخانەكان.

لە كاتێكدا لێزمەى باران لە شارۆچكەكەدا بەردەوامە، تيمەكانى شارەوانى بەردەوامن لە خاوێنكردنەوەى چەمەكە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this