گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 14/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
725
مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا 14/7/2020

 

SNN Sport

ئەمڕۆ  سێشەممە (14/7/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

 

ئاس:

  • تەنیا هەنگاوێکی ماوە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بردنەوەیەکی تری دەوێت بۆ ئەوەی نازناوی ئەم وەرزەی خولەکە بباتەوە.
  • مەدرید توانی 2-1 لە گرانادا بباتەوەو هەردو گۆڵەکە مێندی و بنزیمە تۆماریان کرد.
  • یانەی ریاڵ مەدرید لە گێمی یەکەم بە شێوەیەکی گەورە دەرکەوت و بەسەر گرانادا سەرکەوت، بەڵام لە گێمی دووەم گرانادا وەکو دڕندەیەک وابوو توانی گۆڵ بکات و نزیکبوو لە گۆڵی یەکسانبوون.

مارکا:

  • پاڵەوانی جامەکە لە ئاسۆوە دیارە.
  • بردنەوە لە یانەی ڤیاریاڵ لە رۆژی پێنجشەممە بەفەرمی یانەی ریاڵ مەدرید دەکاتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە.
  • ریاڵ مەدرید 2-1 لە گرانادا دەباتەوەو بردنەوەی نۆیەمی لەسەریەکی زیدان بوو، کە ئەمە یەکەمجارە تۆماری دەکات.
  • بنزیمە و مێندی دوو گۆڵی نایاب دەکەن و رامۆس و کۆرتوا رێگەیان نەدا یانەکەیان تووشی یەکسانبوون ببێت.

سپۆرت:

  • ئۆمتیتی بۆ فرۆشتن.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت ئۆمتیتی لەم هاوینە بفرۆشێت و شوێنەکەی بە بەرگریکارێکی تر پڕبکاتەوە.
  • یانەکانی ناپۆلی، لازیۆ، رۆما و تۆرینۆ گرنگی بە گواستنەوەی دەدەن.
  • یانەکانی بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان گفتوگۆی نێوانیان تا مانگی ئاب بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز رادەگرن.
  • یانەی ریاڵ مەدرید 2-1 لە گرانادا دەباتەوە.
  • دادگای تاس سزاکەی مانچستەرسیتی هەڵگرت و وەرزی داهاتوو بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • دۆسیەی لاوتارۆ مارتینێز.
  • هێشتا گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە پێشینەی کارەکانی یانەی بەرشەلۆنەیە، بەڵام پێش هەموو شتێک دەبێت تۆدیبۆ بفرۆشێت.
  • تۆدیبۆ، رافینیا، نیتۆ،واگی، راکیتچ، ئۆمتیتی و ڤیدال پاڵێوراوی سەرەکین بۆ ئەوەی یانەکە جێبهێڵن و یانەکە  پارەی لە پێناو فرۆشتنیان دەستبکەوێت.
  • نرخی لاوتارۆ بە 70 ملیۆن یۆرۆ دیاری دەکرێت لەگەڵ جۆنیۆر فیربۆ و ئینتەرمیلانیش بەمە رازی دەبێت.
  • ئیمەرسۆن پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلانەوە دەکات بە خواستن.
  • نەیمار هێشتا دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this