یانەی بەرشەلۆنە 7 یاریزانی بۆ فرۆشتن ئامادەکردووە

0
1362
بەرشەلۆنە

SNN Sport

 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی 7 لە یاریزانەکانی لە ئێستاوە ئامادەکردووە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەکانی هاوینەی کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداریان ببێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە دەیەوێت پارە لە فرۆشتنی ئەو  یاریزانانە بەدەست بهێنێت و گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێزی پێ تەواو بکات و بەشێکی تر لەو پارە لە خەزێنەی یانەکە بهێڵێتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی مۆندۆ یاریزانەکان بریتین لە تۆدیبۆ، رافینیا، نیتۆی گۆڵپارێز، موسا واگی، راکیتچ، ئۆمتیتی و ڤیدال.

بەرشەلۆنە دەیەوێت 70 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ جۆنیۆر فیربۆی بەرگریکاری بە یانەی ئینتەرمیلان بدات لە پێناو لاوتارۆ مارتینێز، یانەکە گفتوگۆکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە مانگی ئابی داهاتوو دەستپێدەکات.

بە قسەی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەکە داهاتی بەرشەلۆنە بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە 200 ملیۆن یۆرۆ کەمیکردووە، ئەمەش یانەکە ناچار دەکات چەند یاریزانێک بفرۆشێت.

بەرشەلۆنە بە رێژەیەکی زۆر نازناوی ئەم وەرزەی لالیگای لەدەستداوە، ئەمەش دوای ئەوەی شەوی رابردوو ریاڵ مەدرید 2-1 لە گرانادای بردەوە، پێشبینی ئەوەش دەکرێت دەستبەرداری کیکی سیتینی راهێنەری ببن.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this