
وێستگه‌یه‌كى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه پرۆژه‌ى وێستگه‌ى كاره‌باى هه‌ڵمى خه‌بات كه‌وته‌كار كه به بڕى 500 ملیۆن دۆلار نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و په‌ره‌ى پێدراوه، وه‌زیرى كاره‌باى هه‌رێمیش ده‌ڵێت: پرۆژه‌كه به‌شێكى زۆرى كێشه‌كانى كاره‌با چاره‌سه‌ر ده‌كات.
له مه‌راسمێكدا به ئاماده‌بوونى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیرى كاره‌باى هه‌رێم وێستگه‌كه خرایه كار.
وێستگه‌ى كاره‌باى هه‌ڵمى خه‌بات به بڕى 500 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیاى كۆرییه‌وه نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و په‌ره‌ى پێدراوه، به گازى سروشتى و گازوایل كارده‌كات و تواناى به‌رهه‌مهێنانى 300 مێگاوات كاره‌باى هه‌یه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێشتر وێستگه‌كه تواناى به‌رهه‌مهێنانى ته‌نیا 150 مێگاوات كاره‌باى هه‌بوو.
له میانى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیرى كاره‌باى هه‌رێم وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: “ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌توانێت به‌شێكى زۆرى كێشه‌كانى كاره‌با له هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكات”.
هه‌ر له میانى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسیمه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وتارێكى پێشكه‌شكرد و جگه له باسكردن له گرنگى پرۆژه‌كه بۆ ژێرخانى ئابوورى هه‌رێمى كوردستان باسى دۆخى كۆرۆناى له هه‌رێمى كوردستان كرد و وتى: “داواده‌كه‌ین هاووڵاتییان كۆرۆنا به جددى وه‌ربگرن، چونكه ئێمه بۆ پێشكه‌وتنى وڵات پێویستمان به هاووڵاتییه‌كى ته‌ندروست هه‌یه”.
وتیشى: “پرۆژه‌كه تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌ڕێژه‌ى 10٪ تواناى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى هه‌رێم زیادبكات”.
پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیاى وڵاتى كۆریاى باشوور نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و په‌ره‌ى پێدراوه، به دوو قۆناغ كاره‌كانى جێبه‌جێكراوه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
میلیتاو نیگەرانە لە ریاڵ مەدرید
2020-12-28 -
هاتووچۆی سلێمانی کێشەی کەمیی کارمەندی هەیە
2020-10-26
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17