“ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران زیادیکردووە”

0
143

SNN

سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێران رایگەیاند: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ عێراقدا بۆ 12 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.

یەحیا ئیسحاق، سەرۆكی ژووری بازرگانی ئێران بە میدیاكانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە: بارودۆخی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق لەم رۆژانەی دوایدا رووی لە باشبوون كردووە، تاران و بەغدایش رێككەوتنی نوێی بازرگانی واژۆدەكەن.

هاوکات سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ هەرێم وتوویەتی: “لە خاڵە سنوورییەكانی ئێران و هەرێم كێشەیەكی ئەوتۆ نییە”.

باسی لەوەشكردووە: دوای سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ سنوورەكانی ئێران، رێنمایی نوێ دەردەكرێن بۆ رێكخستنی سنوور و هیوایان هەیە كە دۆخەكە رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو باشی بڕوات و رۆژانە 2500 بۆ 3000 بارهەڵگر سنوورەكان تێدەپەڕێنن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this