ترەمپ: چین ئەوەی لەدەستی بێت دەیکات تا هەڵبژاردن بدۆڕێنم

0
264

سەرۆکی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند: چین هەموو کارێک دەکات تا لەهەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتوو نەبم.

دۆماڵد ترەمپ وتیشی: “مامەڵەی پەکین لەگەڵ پەتای کۆرۆنا نیشانەی ئەوەیە کە هەموو هەوڵێکدەدات بۆ لەناوبردنی من و شکستهێنانم لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمریکا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە “پلانێکی بەدەستەوەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی چین بۆ داهاتوو، خۆی دەزانێت چۆن دەبێت ئەو مامەڵەیە”.

لەلایەکی دیکەوە ترەمپ راشیگەیاند “تەنگژەی کۆرۆنا کاریگەریی خراپی لەسەر رێککەوتنی بازرگانی نێوان واشنتۆن و پەکین هەبووە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this