
ئینێستا
ئه‌ندرێس ئینێستا ئه‌ستێره‌ی به ئەزموونی ئیسپانی و یانەی ڤیسل کوبی ژاپۆنی ، لە نوێترین لێدوانی‌دا باس وازهێنان لە كاروانی وه‌رزشی خۆی دەکات و نایەوێت بەم نزیکانە کۆتایی بە سەردەمی یارییکردنی بهینێت ، ئه‌مه‌ش له میانی چاوپێكه‌وتنێكدا کە له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی فه‌رمی یانهکەی پێشووی به‌رشەلۆنه بڵاوکرایەوە.
یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی ته‌مه‌ن 35 ساڵ له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری كوبی ژاپونی قسه‌ی ده‌كرد ، پاش دوو ساڵ له بردنه‌وه‌ی دوایین نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشەلۆنه و پاش یه‌ك هه‌فته له نمایشكردنی فیلمه دۆكۆمینتاریهكهی بە ناوی : ئه‌ندرێس ئینێستا پاڵه‌وانی پێشبینی كرا‌و.
له وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ستانی به ئه‌نجامدانی بڕیاری وازهێنان لە یاری تۆپی پێ ئینێستا وتی ” هێشتا وایده‌بینم كه كارێكی دووره ، هه‌ست ده‌كه‌م كه له دۆخێكی باشی جه‌سته‌یی و ده‌روونیم و گه‌رم و گوڕییه‌كی زۆر دایگرتووم”.
هەروه‌ها ئینێستا وتی ” ئێمه له ماڵ په‌یڕه‌وی رێنماییه‌كان ده‌كه‌ین و هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ین بۆ چالاكی رۆژانه و دۆخی ئاسایی ، دهرفتهكهمان قۆسته‌وه بۆ به‌سه‌ربردنی كاتێكی زۆر له‌گه‌ڵ خێزان ، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه له دۆخی ئاسایی‌دا نیمانه ”
ئه‌و ئه‌ستێره ئیسپانیه روونیكرده‌وه ” دۆخه‌كه لێره له ژاپۆن هێمنه ، چونكه ژماره‌كان به‌رز نین وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك بۆ تووشبووان به ڤایرۆسی كورۆنا “.
ئه‌وه‌شی خسته روو ” دۆخی داخستن تووندتر كرا بۆرێگریكردن له بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆس و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانین تا ببینین ئێستا چی رووده‌دا”.
رابیته‌ی خولی ژاپۆنی 9ی ئایاری داهاتووی بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییەکان راگەیاند ، له به‌رامبه‌ردا ئینێستا ئاشكرایكرد ” له كوبی شارێكی هێمنمان بینی و هه‌ستمان به‌خێرهێنان كرد له لایه‌ن هه‌موانه‌وه “.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرۆکوەزیرانی نوێی ژاپۆن دیاری‌کرا
2020-09-14
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17