یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆردێكی بۆ خزمه‌تكردنى وه‌رزش دامه‌زراند

دواى ته‌واوبوونى گۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ،له‌لایه‌ن هه‌ردوو هاوسه‌رۆكى یه‌كێتییه‌وه، بۆردێكیان بۆ خزمه‌تكردنى وه‌رزشی كوردستان به گشتى و شارى سلێمانى به تایبه‌تى دروستكردووه و ئامانجیشیان رێكخستنه‌وه‌ى نێو ماڵى وه‌رزشی شارى سلێمانییه و كۆكردنه‌وه‌ى وه‌رزشكارانه.
دروستكردنى بۆردى وه‌رزشی له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆك و ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنى وه‌رزش شارى سلێمانییه به تایبه‌تى و كوردستان به گشتى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، هه‌روه‌ها له‌م بواردا رۆڵى ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و رۆژنامه‌نوسانى وه‌رزشیش له بیر نه‌كراوه.
له‌و باره‌یه‌وه ئارام قادر خه‌بات لێپسراوى بۆردى وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند:” پێشنیاركردنى دروستكردنى بۆردى وه‌رزشی له پێش گۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه هه‌وڵى بۆ دراوه، به‌ڵام له گۆنگره‌ى چواره‌مدا جێگیركرا كه خۆى له خزمه‌تكردنى وه‌رزشكاران و پلانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ خزمه‌تى وه‌رزش له‌م بۆرده‌دا جێگیر بكرێت كه سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى وه‌رزش ده‌گرێته‌وه له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه دابڕێنراوه‌كان، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه‌تى له‌گه‌ڵ به‌غدا له بوارى وه‌رزشدا”.
وتیشی:” ئه‌و بۆرده به‌رپرس ده‌بێت له كاروبارى وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نوێنه‌رایه‌تى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی ده‌كات بۆ هه‌موو كاروبارێكى وه‌رزش، بۆیه دواى ئه‌و متمانه‌یه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه به من درا، به‌ڵكو دواى منیش هه‌ر كه‌سێكی تر ئه‌م پۆسته وه‌رگرێت به دڵنیاییه‌وه به‌یه‌ك ئامانج كه خزمه‌تكردنى وه‌رزش و یه‌كخستنه‌وه‌ى ناو ماڵى وه‌رزشكارانه به‌بێ جیاوازى له هه‌ر ناوچه‌یه‌كى ئه‌م كوردستانه بێت، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو هه‌وڵێكمان ئه‌وه‌یه له هه‌موو ناوچه‌كانى كوردستان له زاخۆ تا خانه‌قین خزمه‌ت بكه‌ین ته‌نانه‌ت له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان و دێهاته‌كانیش نوێنه‌رایه‌تیمان هه‌بێت و پشتیوانى زیاترى وه‌رزشكاران بكه‌ین”.
ئارام ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:” ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌م بۆرده‌ى ئێمه خزمه‌تكردنه به وه‌رزش به بێ جیاوازى حیزبى له هه‌موو كوردستان به گشتى و شارى سلێمانى به تایبه‌تى بۆ ئه‌وه‌ى تواناى لاوان و وه‌رزشكارانمان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ركه‌وێت و پشتیوانیان بین خاڵى به‌هێزى به‌هێز بوونه‌وه‌ى وه‌رزش بین له سلێمانى و له هه‌موو ناوچه‌كانی تر‌ى كوردستان”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى بۆردى وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا:” له ئێستادا ئێمه خه‌ریكى دانانى پلانین بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى كه به ده‌ستمانه‌وه‌یه ، له كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌رزشكارانى دێرین و وه‌رزش دۆستانى سلێمانى و كوردستان به تایبه‌تى شاره‌زایانى وه‌رزش بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پلانێكى به‌هێزى باشمان هه‌بێت بۆ پێشكه‌وتنى وه‌رزش كه ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م خاڵى گرنگى ئیشكردنمانه، جگه له‌وه‌ى بۆ خزمه‌تى وه‌رزش دروستكراوه، به‌ڵام بیرمان نه‌چێت راگه‌یاندنه‌كان رۆڵێكى گرنگیان هه‌یه له‌م بۆرده‌ى ئێمه‌دا، بۆیه مه‌به‌ستمانه سه‌رجه‌م راگه‌یاندنكارانى وه‌رزشی شارى سلێمانى به‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه و پشتیوانیشیان ده‌كه‌ین”.
له كۆتاییدا ئارام قادر رایگه‌یاند:” به دڵنیاییه‌وه زۆر گه‌شبینین به دروستكردنى ئه‌م بۆرده و ئه‌و پلانانه‌ى دامانناوه بۆ پێشكه‌وتنى وه‌رزش له شارى سلێمانى و ته‌واوى شار‌و شارۆچهكهكانى كوردستان كه له‌سه‌ر په‌یامى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستمان پێكردووه”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17