سەندیکاکانی تەندروستی لەسلێمانی دەوامیان راگرت

0
197

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی نیسان سەندیکای پزیشکان و سەندیکا پیشەییەکانی تەندروستی دوا هەڵوێستی خۆیان لەبارەی دواکەوتنی مووچە ڕاگەیاند بەوەی لە زۆنە ساردەکان دەوام رادەگرن.

ئەو سەندیکا پزیشکییانە لەبەردەم نەخۆشخانەی فێرکاری سلێمانی ئەوەشیان خستۆتەڕوو، لەڕێگەی تیمەکانیانەوە بەردەوام لەسەر هێڵی گەرم دەبن و خزمەتی نەخۆش دەکەن بەبەردەوامیی.

مانگرتنی ئەو سەندیکا و کۆمەڵە تەندروستییانە لەکاتێکدایە نزیکەی 50 رۆژ تێپەڕ بووە و هێشتا مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2020یان وەرنەگرتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this