پێنجوێن لە پڕ مەترسیدارترین زۆنی كۆرۆناوە بووەتە سەلامەتترین ناوچە

0
884

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە ئێستادا قەزای پێنجوێن بووەتە ئارامترین و سەلامەتترین ناوچەی هەرێم لەبارەی توشبوون بە كۆرۆنا و دۆخەكە لە%100 لەژێر كۆنتڕۆڵدایە، ئەوەش دوای ئەوەی لە دوو مانگی ڕابردوودا بە ترسناكترین زۆنی كۆرۆنا باسی لێوەدەكرا.

د. خالید عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری گشتی كەرتی تەندروستی لە قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا و بە بەرارود بە دوو مانگی ڕابردوو قەزای پێنجوێن بووەتە سەلامەتترین زۆنی كۆرۆنا، بەجۆرێك زیاد لە 15 ڕۆژە هیچ حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار نەكراوە، هاوكات ئەوانەشی كە تووشبووبوون لە %95 یان چاك بوونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو تووشبووانەی كە لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی خەوێندرابوون چاكبوونەتەوە و هیچ تووشبوویەكی پێنجوێن نەماوە، هاوكات لەناو قەزای پێنجوێنیش تەنها نزیكەی 20 حاڵەتمان هەیە كە سەرجەمیان باری تەندروستییان زۆر جێگیرە و پێشبینی دەكەین لەم هەفتەیەدا ئەوانیش بەتەواوەتی چاكببنەوە.

لەبارەی هۆكاری گۆڕانی دۆخی پێنجوێن بۆ ناوچەیەكی سەلامەتی تووشبوون بە كۆرۆنا، سەرپەرشتیاری كەرتی تەندروستی پێنجوێن ئەوەی خستەڕوو، هۆكاری سەرەكی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەماوەی ڕابردوو زیاد لە %80 دانیشتووانی ناو سەنتەری قەزای پێنجوێن وەك هەڵری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانكران، خۆشبەختانە هەموو ئەمانە توانییان پەتاکە تێپەڕێنن و بەرگری لەشیان رێگەنەدات جارێكی دیكە تووشی كۆرۆنا ببنەوە.

ئەوەشی باسكرد، كاتیك دەڵێین لە%80 ی خەڵكی پێنجوێن تووشی كۆرۆنا بوون، مەبەستمان ناو سەنتەری قەزاكەیە، نەك هەموو سنووری پێنجوێن، بۆیە ئەگەر ژمارەی دانیشتووانی ناو پێنجوێن نزیكبێت لە 20 هەزار كەس بەنزیكەیی 15 هەزاری تووشی كۆۆنا بوون و چاكبوونەتەوە، هاوكات بەسەدان تووشبووی چاكبووەوە دوو جار و سێ‌ جار پلازمایان بەخشیوەتە نەخۆشخانەكانی سلێمانی و بەشێكی زۆری پلازمای سلێمانی لە پێنجوێنییەكانەوە دەستكەوتووە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this