ژووری ئۆپراسیۆنی هەولێر: ئەوەی لەدەرەوەی کوردستان بگەڕێتەوە دەبێت 60 هەزار بداتە پشکنینی کۆرۆنا

0
328
دوو کارمەندى تەندروستی پشکنینى کۆرۆنا دەکه‌ن | فۆتۆ: SNN

SNN-

وتەبێژی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەێنێت: هەر کەسێک لەدەرەوەی کوردستان بگەڕێتەوە شاری هەولێر و ئەگەر پشکنینی نەکردبێت، لە فڕۆکەخانە پشکنینی بۆ دەکرێت بەبڕی 60 هەزار دینار.

ئەمڕۆ چوارشەممە هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر و وتەبێژی ژووری ئۆپراسیۆنی هەولێربە  SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ کردنەوەی فڕۆکەخانەی هەولێر، پلانێکمان داناوە بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر بەجۆرێک رێککەوتن کراوە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەهلی بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لەدەرەوەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە، ئەگەر پشکنینی پزیشکییان نەکردبێت، لەنێو فڕۆکخانە پشکنینیان بۆ دەکرێت و بڕی 60 هەزار دیناریشیان لێوەردەگرن .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this