کازمی: پشتبەستن بە نەوت ئەزمونێکی شکستخواردووە

0
121

SNN-

سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: “پلانێکیان بەدەستەوەیە بۆ چاکسازی لەسیستمی دارایی و ئیداری و خۆ رزگار کردن لە دەستەمۆیی نەوت لەوڵاتدا”.

مستەفا کازمی لەدوای کۆبوونەوەی کابینەکەی لەشاری بەسرە ئەمڕۆ چوارشەممە وتی: “پشتبەستن بەنەوت وەک تاکە سەرچاوەی پارە پەیدا کردن ئەزمونێکی شکستخواردووە”.

کازمی لەدرێژەی قسەکانیدا وتیشی: “چەک بەدەستی دەوڵەتەوەیە و مینا و بەندەرە ئاوییەکان و دەروازە سنوورییەکان لەژێر دەسەڵاتی یاسادا دەبن و نابنە داردەستی گەندەڵکاران”.

وتیشی: “نەبوونی پارە و بەتاڵیی خەزێنەکانی عێراق هۆکارەکەی ئەوەیە کە پشت بە فرۆشتنی نەوت و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی هەڵەی نەوتیی پیادە کراوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this