لێدوانی کیکی سیتین لەسەر یاریەکەی ئۆساسۆنا

0
428
کیکی سیتین

SNN Sport

سبەی پێنجشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 37ی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نۆ میوانداری یانەی ئۆساسۆنا دەکات و یاریەکە لە کاتژمێر 10:00 ئەنجام دەدرێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کیکی سیتین راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەشداری کردو  باسی لە دۆخی یانەکەی و یاریزانەکانی کرد.

سیتین لە کۆنگرەکە رایگەیاند: سەرەرای ئەوەی روودەدات ئێمە هەوڵ دەدەین سبەی بردنەوە تۆمار بکەین،ئەو 3 یارییەی کە تووشی یەکسانبوون بووین کاریگەری لەسەرمان هەبوو، لالیگا تا ئێستا تەواو نەبووە، بەڵام ئەمە راستییەو دوو یاری ماوە”.

دواتر وتی” قسە دەربارەی ئەوە ناکەم مەدرید شایەنی بردنەوەی لالیگایە یان نا،من بەپرسیارێتی بەشێک لەو یارییانە دەگرمە ئەستۆ کە براوە نەبووین،هەمووی ناگرمە ئەستۆ”.

لەسەر یاریزانەکانی وتی: هەموویان پێویستیان بە پشوو هەیە بە میسیشەوە،چونکە زۆر یارییان کردووە، دی یۆنگ گەڕاوەتەوە و سبەی یاری دەکات،میسی لە دۆخێکی باشدایە،سەرەڕای ئەوەی ژمارەکانی وەکو وەرزی رابردوو نیە، بەڵام میسی پێویستی بە ژمارە نییە، کاتێک گۆڵ ناکات دروستی دەکات،ڤیدالیش توانای زۆرەو بەشداری لە گۆڵ دەکات،ئارسریش لە دۆخێکی باشدایەو سبەی ئامادەیە بۆ یاریکردن”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this