پەرلەمانتارێکی گۆڕان: با بەمەرجی ناردنی مووچەی هەرێم دەنگ بە کازمی بدرێت

0
567

لەکۆنگرەیەکی رۆژناموانیدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، غالب محەمەد پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان وتی: “پێویستە بە مەرجی ناردنی مووچە و بودژەی هەرێمی کوردستان دەنگ بە کابینەکەی مستەفا کازمی بدرێت”.

دوێنێ چوارشەممە 29ی ئایار مستەفا کازمی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کارنامەکەی ئیمزا کرد و ناردییە پەرلەمان.

کارنامەکەی کازمی بەراورد بە کاندیدەکانی دیکە لەبەرژەوەندی کورد نییە و بەشێک لەبەرپرسانی هەرێم پیش خوێندنەوەی کارنامەکەی پشتیوانییان بۆ دەربڕی.

وتیشی: “حکومەتی عێراق بۆ ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە و بۆ مانگەکانی دیکە پێویستە رێککەوتنی کۆنکرێتیی بکرێت”.

غالب محەمەد راشیگەیاند “رادەستکردنی نیوەی نەوتی فرۆشراو بەبەغدا زۆر باشترە لەوەی هەرێمی کوردستان سەربەخۆ نەوت بفرۆشرێت”.
#SNN_EXCLUSIVE

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this