لەعێراق 2110 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

0
218

SNN-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت “ئەمڕۆ 15185 کەس پشکنینی کۆرۆنای بۆ کراوە و تائێستا 728737 پشکنین لەسەرەتای دەرکەوتنی پەتاکەوە کراوە”.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەشڵێت: “2110 کەسی دیکە لە 24 کاتژمێری رابردوودا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 1839 تووشبووش چاکبوونەتەوە”.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کۆی ئەوانەی چاکبوونەتەوە، 52621 کەسە و کۆی گشتیی تووشبووانیش 83867 هاووڵاتین.

بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، تائێستا و لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە 3432 کەس گیانیانلەدەستداوە و ئەمڕۆش 87 کەسی دیکە گیانیانلەدەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this