ئەو كەسانەی لەدەرەوە دەگەڕێنەوە هەرێم چیتر بۆماوەی 14 رۆژ كەرەنتینە ناكرێن

0
1908

SNN-عەلی حەمە سەعید

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد بەهۆی ئەوەی دۆخی تووشبووانی كۆرۆنا هاوشێوەی وڵاتانی دیكەی جیهانی لێهاتووە بۆ تووشبوون بەكۆرۆنا، كەرەنتینەكردنی ئەو كەسانەی لەدەرەوە دەگەڕێنەوە هەرێم لەڕووی زانستییەوە هیچ سودێكی نابێت، بۆیە بڕیارمانداوە چیتر هیچ هاووڵاتییەكی گەڕاوە لەدەرەوەی هەرێم بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتینە نەكەین.

د. محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لەڕابردوودا بەتایبەت لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەر هاووڵاتییەك لەدەرەوەی هەرێم بگەڕایەتەوە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتینەمان دەكرد، بەڵام لەئێستادا دۆخی تووشبوون بەكۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان هاوشێوەی وڵاتانی دیكەی جیهانی لێهاتووە لەبەرئەوە لەڕووی زانستیشەوە كەرەنتینەكردنی ئەو كەسانە هیچ سودێكی نابێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارمانداوە كە بۆ لەمەودوا هەركەسێك لەدەرەوەی هەرێم بگەڕێتەوە لەبری ئەوەی بۆماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتینەی بكەین، پشكنینێكی بۆ دەكەین كە لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامەكەی دەردەچێت، ئەگەر تووشبووبوو ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی دەكەین و، بە پێچەوانەشەوە دەتوانێت بڕواتەوە ماڵی خۆی.

بەگوێرەی دواین راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەرەتای سەرڵهەدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە كوردستان، 18هەزار و 754 كەس كەرەنتین كراون، لەو ژمارەیە 17 هەزار و 63 كەس كەرەنتینیان جێهێشتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this