وەزارەتی كشتوكاڵ هاوردەكردنی چەند بەروبومێکی قەدەغەكرد

0
1049

SNN-عەلی حەمەسەعید

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بەنوسراوێكی فەرمی هاوردەكردنی چەند بەروبومێكی لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆ ناوخۆی هەرێم قەدەغەكرد و هۆشداریش دەداتە خاوەن قاتعەكانی كە ئەو جۆرە بەروبومە قەدەغەكراوانەی تیایاندابێت بۆماوەی هەفتەیەك دادەخرێت و سزاش دەدرێت.

بە گوێرەی نوسراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كە واژۆی ( بێگەرد تاڵەبانی) وەزیری كشتوكاڵی لەسەرە و وێنەیەكیان بۆ SNN ناردووە، پاڵپشت بە یاسای پاراستن و بەروبومی كشتوكاڵی ژمارە (4) لە ساڵی 2008 بەمەبەستی پاراستنی بەرهەمی جوتیارانی خۆماڵی، بڕیاردرا بە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی بەروبومەكانی ( هەنار، سێو، هەنجیر، شوتی، پەتاتە، خەیار هەنگوین) لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان بۆناوخۆی هەرێم.

ئاماژە بەوەشكراوە، قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئەو بەروبومانە لە بەرواری 1/8/2020 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، هاوكات هەر قاتعێك لە عەلوەكان بەروبومی قەدەغەكراوی لێبگیرێت، سەرەڕای سزادانی خاوەن قاتعەكە لەهەمان كاتیشدا بۆماوەی هەفتەیەك قاتعەكەی دادەخرێت.

نوسراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی سەر بەوەزارەتی دارایی و ئابووری كراوە بەمەبەستی جێبەجێكردنی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this