چوار چەکداری داعش لەباشووری کەرکوک کوژران

0
391

SNN-عیماد جەباری

دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا کوژرانی چوار چەکداری داعشی راگەیاند لەباشووری کەرکوک.

دەزگای دژەتیرۆر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: هێزێکی تایبەت بەپاڵپشتی فرۆکەکانی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتیان ئەنجامدا بۆ سەر گوندی وادی شای لە باشووری کەرکوک.

دەشڵێت :لەئۆپەراسیۆنەکەدا دوو چەکداری داعش لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆدا کوژراونو دوو چەکداری دیکەش لەبۆردومانی فرۆکەکاندا کوژراون، هەر لەو راگەیەندراوەدا هاتووە، دژەتیرۆری عێراق دەستگیرکردنی 4 چەکداری دیکەی داعشی راگەیاندووە لە ناوچەکانی ئەبوغرێب و تاجی لەسنووری پارێزگای بەغداد.

بەشی بکە لە
تاگەکانکەرکوک
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this