فڕۆکەیەکی تورکیا کەوتە خوارەوەو حەوت سەرباز گیانیانلەدەستدا

تیمی لێکۆڵینەوە لەو فرۆکەیەی کەوتۆتە خوارەوە
SNN
ئاژانسی ههواڵی ئانادۆڵوی توركی رایگەیاند، حەوت ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیان لە پارێزگای وان گیانیانلەدەستداوە کە دووانیان فڕۆکەوان بوون.
لە درێژەی هەواڵەکەدا، ئەو فڕۆکەیە چاودێری پارێزگاكانی هەکاری و وانی کردووە بە تایبەت کە ئێستا شهڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و سوپای تورکیا لە سنووری نێوان تورکیا و عێراق گەرمە.
مەحمەت ئەمین بیلمێز، پارێزگای وان، لە تویتێکدا ئەو حەوت ئەندامەی هێزە ئەمنییەکانی بە “پاڵەوان” ناوبردووە و وەزیری بەرگری تورکیاش چووەتە شوێنی رووداوەکە. بڕیاریش دراوە لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بکرێت، كه تا ئێستا نازانرێت هۆكاری كهوتنه خوارهوهی چییه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وردەکاری رووداوەکەی گوندی گورگەچاڵ لەکەرکوک
2020-05-22
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17