ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

0
332
پەرلەمانی کوردستان

SNN-مەودا مستەفا

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەێنێت: پێشبینی دەكەین ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان لەسەر پرسی بۆردومان و لەشكركێشی توركیا لە خاکی هەرێم كۆببێتەوە .

لوقمان وەردی، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNN راگەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە، پێدەچێت دانیشتنەكە بكەوێتە ناوەڕاستی هەفتە تا پەرلەمان نوسراو ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات بۆ ئامادەبوونی وەزیرەكان.

وتیشی: زۆرینەی راپۆرتی لیژنەكان تەواو بوون و ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كراون، لەنێویشیاندا راپۆرتی لیژنەی ناوخۆ و پێشمەرگە و پەیوەندییەكان و لیژنەی دارایی و تەندروستی، بۆیە چاوەڕوان دەكەین هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەکی گرنگ لە پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش كرد دانیشتنەكان زیاتر پەیوەست دەبن بە پرسی لەشكركێشی دەوڵەتی توركیا و بۆردومانەكان و شەهید و برینداركردنی هاووڵاتی مەدەنی.

ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی رابردوو تورکیا ئۆپراسیۆنێکی زەمینی و ئاسمانی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this